ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لە سلێمانی دەبێت

:: AM:10:11:16/04/2025 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، سەردانی سلێمانی بكات و بەشداریی دەكات لە نۆیەمین دیداری سلێمانی كە لە زانكۆی ئەمەریكی بەڕێوە دەچێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، تێیدا تاوتوێی ژمارەیەك پرسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكرێت، تەوەری سەرەكیی دیداری ئەمساڵی سلێمانی، "تاوتوێكردنی ئاشتیی ناوچەكە"یە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ "چاتم هاوس"، پەیمانگەی ئیتاڵی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی، پەیمانگەی عیسام فارس لە زانكۆی ئەمەریكیی بەیرووت، دامەزراوەی سەدە و گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان وەك كاریگەرترین سەركردەی ناوچەكە بەشداریی لە دیدارەكەدا دەكات.

بەشداریی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە دیدارەكەدا، لە كاتێكدا دەبێت كە ئێستە ئامادەكارییەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و پارتی و یەكێتی لە گفتوگۆدان لەوبارەیەوە.

بەشێكی بەشدارانی دیدارەكە، بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی بڵاو كراوەتەوە: 

1.  لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق. 

2.   محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

3.   نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان. 

4.   مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. 

5.   قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

6.  ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

7.  بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. 

8.  هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

9.  عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانیی عێراق. 

10.  بەرهەم ساڵح دامەزرێنەری زانكۆی ئەمەریكیی سلێمانی.

11.  حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق.

 12. محەمەد ئەلحەسان نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق. 

13.  لویس روفایل ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان.

14.  سەعید خەتیپزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران. 

15.  باربارا لیف یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم