شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە سێیەم بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجەیە لە دنیا، 10%ی تەواوی حاڵەتەكانی شێرپەنجە پێكدێنێت و دووەم هۆكاری سەرەكیی مردنە بە شێرپەنجە، وەك رێكخراوی تەندروستیی دنیا باسی دەكات، زیاتر تووشی كەسانی سەروو تەمەنی 50 ساڵ دەبێت، شارەزایان دەڵێن بە خواردنی بڕێكی كەمی رۆژانەی گوێز دەتوانی خۆتی لێ بپارێزیت.
توێژینەوەیەكی نوێی كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی كۆنیتێكت لە ئەمەریكا باسی ئەوە دەكات خواردنی رۆژانەی ژەمێكی سووكی گوێز رۆڵی گەورەی لە كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن هەیە، نهێنی ئەوەش لە گیراوەی ئیلاجیتانینە كە لە گوێزدا هەیە.
دانیال رۆزنبێرگ زانای دەرمانسازی ژینگەیی لە زانكۆكە دەڵێت، بەكتریای ریخۆڵەكان گیراوە سروشتییەكانی گوێز بۆ گەردیلەی دژەهەوكردن دەگۆڕێت بە ناوی یورۆلیسینات، بەتایبەتی یورۆلیسین ئەی، ئەو ئیلاجیتانیناتەی لە گوێز هەیە تایبەتمەندیی دژەهەوكردن و دژەشێرپەنجە فەراهەم دەكات كە گرنگن.
دەركەوت ئەو كەسانەی لەشیان بڕێكی زۆر یورۆلیسین شەی بەرهەم دێنێت لە دوای خواردنی گوێ، ئەوان ئاستێكی زۆری پپتیدی yy یان هەیە، كە هۆرمۆنێكی پێوەندیدارە بە كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، بۆیە خواردنی رۆژانەی بڕێكی كەمی گوێز سوودێكی زۆری لەسەر ئاستێكی درێژخایەن بۆ تەندروستی هەیە.