په‌روین بوڵدان ئه‌ندامى شاندى ئیمراڵى و ده‌م پارتى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ئۆجه‌لان به شێوه‌یه‌كى ته‌كنیكى به‌شدارى له كۆنگره‌كه‌ى په‌كه‌كه كردووه" له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌ردۆغانیش بوڵدان ده‌ڵێ، "له نزیكترین كاتدا قسه‌ى ده‌بێت"
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئایار، په‌كه‌كه له راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى كرد كۆنگره‌ى 12ى له‌سه‌ر راسپارده‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌ستووه و چه‌ندان بڕیارى مێژووی ده‌دات. ئه‌مه‌ش وه‌ك رازیبوونى په‌كه‌كه به چه‌كدادان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له ناوه‌نده سیاسى ومیدیاییه‌كان لێكدرایه‌وه.
دواتر په‌روین بوڵدان ئه‌ندامى شاندى ئیمراڵى و پارتى یه‌كسانى و دیموكراسى گه‌لان له گفتوگۆیه‌كدا کە له میدیاكانى نزیك له په‌كه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ى به‌شداربوونى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له كۆنگره‌كه ده‌ڵێ، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشێوەی تەکنیکی (ڕاگەیاندنێکی تەکنیکی) ئەنجامدراوە. نامەوێ وردەکاری زیاتر بدەم. لەبەرئەوەی ڕێگەکەمان درێژەی هەیە و پێویستە بە ئاگادارییەوە لەسەر پرۆسەکە قسەکەین و زیانی لێنەدەین. بۆیە تا گەیشتن بە سەرکەووتنی پرۆسەکە دەبێت بە ئاگادارییەوە قسەکەی".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا، په‌روین بوڵدان ده‌ڵێ، " لە ماوەیەکی نزیکدا قسەی لەبارەی بابەتەکەوە دەبێت. نامەوێ لەسەر ئەم بابەتە هەڵسەنگاندن بکەم. بەڵام لە ماوەیەکی کورت‌دا سەرۆککۆماریش قسەی لەسەر بابەتەکە دەبێت."