بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌م عێراق ته‌واوى هێزه ته‌ناهییه‌كان و سوپا بخاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا ته‌واوبوونى لووتكه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رده‌وام ده‌بێت كه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
شه‌وى رابردوو نۆى ئایار،
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه له رۆژى یه‌كشه‌مه‌وه ته‌واوى هێزه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ و ته‌واوى ده‌زگاكانى ئاسایش ده‌خرێنه ئه‌وپه‌ڕى حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه كه له عێراق به "ئینزار جیم" ده‌ناسرێت. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا ته‌واوبوونى لووتكه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره 17ى ئه‌م مانگه كۆنگره‌ى سه‌رانى عه‌ره‌بى له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت. پێشتر لایه‌نه شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى توندیان له به‌شداربوونى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سووریا كردووه و ناڕه‌زایى دژى به‌شداربوونى ئه‌و ده‌رده‌بڕن. ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك باسیان له‌وه كردووه، بۆ سه‌لامه‌تى خۆى شه‌رع نابێت به‌شداریى كۆنگره‌كه بكات.
پێشتریش میقداد میرى به‌ڕێوه‌به‌رى پێوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاشكراى كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌كه به ئاسمانى به‌غداوه ده‌فڕن بۆ پاراستنى كۆنگره‌كه.