دواى راگه‌یاندنى دژایه‌تى له بانگهێشتكردنى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا بۆ لووتكه‌ى به‌غدا، لایه‌نه شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن ئاماده‌بوونى كوێتیش ره‌ت بكرێته‌وه، به‌هۆى ئه‌و ناكۆكییه‌ى له‌سه‌ر به‌نده‌رى خور عه‌بدوڵا له نێوان كوێت و عێراق دروست بووه.
ئه‌مڕۆ 10ى ئایار ماڵپه‌ڕى
میدڵ ئیست ئۆنلاین باسى ئه‌وه‌ى كردووه، دواى سووریا، هه‌ندێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى بانگهێشتكردن و ئاماده‌نه‌بوونى كوێت ده‌كه‌ن له لووتكه‌ى عه‌ره‌بى كه له 17ى ئه‌م مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه نموونه‌ى به لێدوانى زه‌هره بوجارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى لیژنه‌ى گواستنه‌وه له په‌رله‌مانى عێراق هێناوه‌ته‌وه كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، نابێت كوێت له لووتكه‌كه ئاماده بێت، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت جارێكى تر رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌نده‌رى خور عه‌بدوڵا بكات.
میدڵ ئیست ئۆنلاین ده‌ڵێ، "هه‌ڕه‌شه‌كردن به رێگرتن له ئاماده‌بوونى ده‌وڵه‌تێك، پێشهاتێكى ترسناكه، هه‌ڕه‌شه له بێلایه‌نیى رووداوه‌كه ده‌كات، به‌تایبه‌تى له‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات خۆى وه‌ك سه‌كۆیه‌كى ته‌وافوقى پێشان بدات".
پێشتریش لایه‌نه سیاسییه‌كانى نزیك له ئێران، ناڕه‌زاییان له ئاماده‌بوونى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا ده‌ربڕیوه، میدڵ ئیست ئۆنلاین ده‌ڵێ، "ئه‌و گوشارانه جا پێوه‌ندییان به كوێت یان سووریاوه هه‌بێت، ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ تواناى حكوومه‌تى عێراق له پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى له بریارى سیاسی‌دا".
رێككه‌وتنى خور عه‌بدوڵا له ساڵى 2013 له نێوان كوێت و عێراق واژوو كراوه، لایه‌نه عێراقییه‌كان نارازین له رێككه‌وتنه‌كه و پێیان وایه خاكى عێراق به كوێت دراوه، بۆیه دادگاى فیدراڵى له عێراق بڕیارى هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى داوه، كه‌چى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق داواى كاراكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن. دواجاریش وڵاتانى كه‌نداو داوایان له عێراق كرد پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنى خور عه‌بدوڵا.