دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكى كورتدا ئاشكراى كرد، دواى گفتوگۆیه‌كى درێژ، هه‌ریه‌كه له پاكستان و هیند به ئاگربه‌ستى ته‌واو و ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى ئایار، دۆناڵد تره‌مپ
په‌یامێكى كورتى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "دواى شه‌وێكى درێژ له گفتوگۆ كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ستاوه به ناوبژیوانى، خۆشحاڵم به‌وه‌ى رای ده‌گه‌یه‌نم هیند و پاكستان گه‌یشتنه ئاگربه‌ستى ته‌واو و ده‌ستبه‌جێ".
تره‌مپ ده‌شڵێ، "پیرۆزبایى له هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌م له‌وه‌ى دانایى و لۆجیكى دروست و ژیرییه‌كى زۆریان به‌كار هێناوه و سوپاس بۆ بایه‌ختان به‌م بابه‌ته".
له دواى تره‌مپیش ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتى، "خۆشحاڵم به‌وه‌ى جكوومه‌تانى هیند و پاكستان به ئاگربه‌ستى ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتن".