تاكە كوردێك لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە نەمسا دەكات، كە زیاتر لە 650 كەس لەسەر ئاستی دنیا بەشدارییان كردووە لە 170 وڵات.
ئەمڕۆ شەموو، 10ی ئایاری 2025، د.كرمانج عوسمان بەشداربووی كۆنفرانسەكە، بە "وشە"ی گوت، ئەو كۆنفرانسە لە شاری سالزبۆرك لە نەمسا بەڕێوە دەچێت، لەلایەن دامەزراوەی سالزبۆرك كە لە ساڵی 1947 دامەزراوە و باس لە پێكەوەژیان و ئاشتی دەكرێت.
ئەوەیشی گوت، كە لە ساڵی 1947 تا ئێستە 40 هەزار كەس بەشدارییان لە كۆنفرانسەكەدا كردووە و هەزار و 100 كۆبوونەوە كراوە، سەرجەمیان باسی ئاشتی و دادپەروەری و كولتوور و پێكەوەژیان دەكەن.
د.كرمانج عوسمان كە وەك تاكە كوردێک ئەمساڵ بەشداری لەو كۆنفرانسەدا كردووە، باسی لەوەیش كرد، ئەمساڵ باسی پرسی كورد لەو كۆنفرانسەدا كراوە "من تاكە كوردم ئەمساڵ بەشدار بووم".
د.كرمانج عوسمان كە هاوكات راوێژكارە لە وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد، پڕۆژەی خۆی پێشكەش كردووە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو تاوانانەی بەسەر كورددا هاتوون و بەشێوەیەكی فەرمی تاوتوێ كراوە.
د.كرمانج عوسمان شارەزای نێودەوڵەتییە، لە ماوەی رابردوودا لە زۆرێك لە پرسە نێودەوڵەتییەكانی پێوەندیدار بە كورد و جینۆساید كاری كردووە.