دكتۆر گۆڤه‌ند شیروانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری نه‌وت و وزه، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له بواری گازی سروشتیی و باس له‌وه ده‌كات، كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیی پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر ده‌كات و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بووژێته‌وه و ژێرخان به‌هێز ده‌كات. ده‌شڵێت، نه‌ده‌بوو به‌غدا ئه‌و كاره به نایاسایی بزانێت، چونكه دادگه‌كانی خۆیان پێشتر بڕیاریان داوه كه گرێبه‌سته‌كان یاسایین.
گرنگیی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌رێم چییه؟
دوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌یی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له واشنتن واژوو كرا، زۆر گرنگه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه، ئه‌و گرێبه‌ستانه تایبه‌تن به گازی سروشتی و ئه‌ویش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، هه‌روه‌ها به‌های ئه‌و گازه‌ی كه خه‌مڵێنراوه، زۆر گه‌وره‌یه كه ده‌گاته 110 ملیار دۆلاره، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی زیاتری هه‌رێم بكات به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی كه تره‌مپ ده‌ستبه‌كار بووه هانده‌ر بووه، بۆ زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وت و گاز له هه‌موو ناوچه‌كانی دنیا.
له رووی وزه و زیاتر كرانه‌وه‌ی ئه‌و بواره تا چه‌ند باشه؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و گرێبه‌ستانه ستراتیجین و یه‌كه‌مجاره شتی له‌و جۆره ده‌كرێت به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنان له گازی سروشتی، گاز له‌سه‌ر ئاستی دنیا گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌راورد به نه‌وت، خواست له‌سه‌ر گاز چوار هێنده زیاتر بووه له دوای شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا، بۆیه ئاینده‌یه‌كی باشی هه‌یه بۆ هه‌رێم به عێراقیشه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی كرا ته‌واوكه‌ری پلانه‌كانی عێراقه كه ئه‌وانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان و سوودوه‌رگرتن له گازی سروشتی، تا ئێسته گه‌یشتوونه‌ته 70%ی سوودوه‌رگرتنه له‌و گازه‌ی كه ده‌سووتێنرا له كێڵگه‌كان، ئه‌و گازه‌ی كه هاوه‌ڵی نه‌وته، ده‌ركه‌وتووه كه عێراق خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری گازی هه‌یه كه ده‌خه‌مڵێنرێت به 127 تریلیۆن پێ سێجا، به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی دنیا 11مینه، هه‌ر وه‌به‌رهێنانێك له عێراق و هه‌رێم له بواری گازی سروشتی، پێگه‌ی عێراق و هه‌رێم به‌هێزتر ده‌كات.
به‌غدا بۆچی ده‌ڵێ نایاساییه، له كاتێكدا ده‌ستوور دیاریی كردووه؟
جێی داخه كه به‌غدا ئه‌و گرێبه‌ستانه به ناده‌ستووری بزانێت، خۆیان باش ده‌زانن كه گرێبه‌سته‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وت كه كرابوون، حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت له دادگای كه‌رخه‌وه سكاڵای تۆمار كردبوو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به بڕیاری دادگای كه‌رخ كه له مانگی 12ی ساڵی 2024 ده‌رچوو، دواین بڕیار ئه‌وه‌بوو كه سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كان یاسایین و هیچ كێشه‌یان نییه، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ته‌واوكه‌ری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی رابردوون، بۆیه یاسایین و ده‌ستوورین، به‌ڵام وا دیاره ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی باس له یاسایی یان نایاسایی ده‌كرێت، چونكه ده‌بوو بیانزانیایه كه هه‌ر دادگاكانی خۆیان یاساییبوونی گرێبه‌سته‌كانیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئابووریی هه‌رێم به‌و گرێبه‌سته چی لێ دێ، ژێرخانی ئابووری به‌هێز ده‌بێ؟
زۆر گرنگه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له سێ كێڵگه‌ی گاز كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای سلێمانی، ئه‌وانیش پێكدێن له میران و كورده‌میر و تۆپخانه، ئه‌وه‌ش گرنگیی ئه‌وه‌یه گازی سروشتی وه‌ك پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت ته‌رخان ده‌كرێت بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، ئه‌مه ئابووریی هه‌رێم به‌هێز ده‌كات، ژێرخانی ئابووری زیاتر به‌هێز ده‌كات، به‌های گرێبه‌سته‌كان زۆر گه‌وره و زه‌به‌لاحن.
به ده‌ستكردن به وه‌به‌رهێنان له بواری گازی سروشتی، به‌رهه‌می كاره‌بای كوردستان چ ی لێ دێت؟
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان گازی سروشتی له هه‌رێم 650 ملیۆن پێ سێجا به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام پێویستمان به هه‌زار ملیۆن پێ سێجا هه‌یه، له دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌رهه‌مه، ئه‌وكات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاتر ده‌كات و به‌رهه‌می كاره‌با بۆ هه‌شت هه‌زار مێگاوات به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌توانین كاره‌باش زیاد بكه‌ین بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی و حكوومی و كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ و ئاسن.
كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی دنیا به‌هێزتر ده‌كات؟
هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كی كورتی هه‌یه له پیشه‌سازیی نه‌وت، كاتێك ده‌ستی كرد به به‌رهه‌مهێنان به 450 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، كه‌وته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتی باش بوو، ئێسته كه گازی سروشتی به‌رهه‌م دێت، ئه‌مه دووباره پێگه‌ی هه‌رێم زیاتر ده‌كات له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه له رووی گازی سروشتی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا راگیرا، ئه‌مه واده‌كات وڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ری گازی سروشتی ئه‌ركی زیاتریان هه‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی گاز، ئه‌و بۆشاییه‌ی له بازاڕه‌كانی گاز هه‌یه پڕ بكرێته‌وه، گوشاره‌كانیش له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكه، یه‌كێك له‌وانه عێراقه. ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ئاسایی بێته‌وه، بازاڕی گازیش ئاسایی ده‌بێته‌وه، گازی سروشتی دوو ئیمتیازی باشی هه‌یه، ئه‌ویش بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، رۆڵی كه‌متره له پیسكردنی ژینگه به‌راورد به نه‌وت، ئاماده‌كردنی پرۆسه‌ی گاز پێویستی به پاڵاوگه نییه به‌راورد به نه‌وت.
وشه/ هۆشیار عه‌لی