عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێكی تر له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا دژی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و داواكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگه‌نه‌دان به پیتاندنی یۆرانیۆمی ره‌ت كرده‌وه و گوتی، درێژه به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ده‌ن.
ئه‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له 36ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی مردنی خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له تاران قسه‌ی كرد و گوتی، ئێران خاوه‌ندارێتیی ''سووڕی بێ كه‌موكورتیی سووته‌مه‌نیی ناوكی'' ده‌كات و پرسی پیتاندن كلیلی چالاكیی ئه‌تۆمییه، دوژمنانیش رێك ده‌یانه‌وێت ده‌ست بۆ ئه‌و مافه درێژ بكه‌ن.
مه‌به‌ستی خامنه‌یی له قسه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه به داواكارییه‌كه‌ی تره‌مپه كه گوتوویه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئێران نادات یۆرانیۆم بپیتێنێت.
پێویسته بگوترێ قسه‌كانی خامنه‌یی ئه‌مڕۆ له كاتێكدا كران كه رۆژنامه‌كانی دنیا باسیان له جۆرێك لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و رازیبوونی ئێران به به‌شێك له پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، قسه‌كانی خامنه‌یی ناكۆكییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ دواین زانیارییه‌كانی ئه‌و میدیایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا بۆ رازیكردنی ئێران، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م مۆڵه‌ت به ئێران بدات له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام بێت. راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌و گۆڕانكارییه كردووه و له‌وانه‌یه خامنه‌یی هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه پێداگرتر له جاران، باس له یه‌كێك له هێڵه سووره‌كانی بكات كه بریتی بووه له پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێران بڵاوی كرده‌وه، تاران به پێشنیازی دامه‌زراندنی كۆنسێرسیۆم یان گرووپێكی تایبه‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم له ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی به هاوبه‌شیی وڵاتانی تر رازی بووه، هاوكات نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا رازی بووه مۆڵه‌تی پیتاندنی رێژه‌یه‌كی كه‌می یۆرانیۆم به ئێران بدات، تا ئه‌و كاته‌ی به رێككه‌وتنێكی گشتگیر ده‌گه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان راده‌ستی ئێران كرا و ئێران وێڕای وه‌رگرتنی پێشنیازه‌كه، گوتی به‌مزووانه وه‌ڵامی شایسته ده‌داته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه CNN بڵاوی كردبووه‌وه كه ئێران به پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناڕازییه كه رێگه‌ی له پیتاندن گرتووه و داوای دامه‌زراندنی كۆنسێرسیۆم یان گرووپێك به هاوبه‌شی ئێران، سعوودیه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكی ئێران ده‌كات. به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه چاودێریی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه ته‌نانه‌ت نووسیبووی ئێران خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ نووسینی وه‌ڵامێك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری حوزه‌یران ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس، له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئێران رازییه به‌وه‌ی ئه‌و گرووپه له ناو خاكی خۆی دابمه‌زرێت.
ئه‌وان پێداگرییان كردووه كه كۆنسێرسیۆمه‌كه ئه‌گه‌ر له ناو خاكی ئێران بێت، ئه‌وا ده‌كرێ قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێت، قابیلی جێبه‌جێكردن نییه.
به‌گشتی دواین زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئێران پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف نه به ته‌واوی ره‌ت ده‌كاته‌وه و نه به ته‌واوی قبووڵی ده‌كات، به‌ڵكو به‌شێكی قبووڵ ده‌كات و بۆ ورده‌كارییه‌كان ده‌چێته دانوستانه‌وه.
هاوكات نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پردێكی دیپلۆماسی وایه و ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێسته‌ی ده‌ربازی بێت.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، ته‌نانه‌ت تره‌مپ به‌وه رازی بووه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م رێگه به ئێران بدرێت له پیتاندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی وردتر رێوشوێنی تۆكمه داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌گات.
ته‌نانه‌ت باسی له قسه‌ی تره‌مپ كردووه كه گوتوویه‌تی، رێگه به ئێران نادات یۆرانیۆم بپیتێنێت و مه‌به‌سته‌كه‌ی وا لێكداوه‌ته‌وه كه له درێژخایه‌ندا، پیتاندن له ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات نه‌ك ئێسته، مه‌به‌ستی تره‌مپ ئێسته و به‌لایه‌وه ئاساییه به رێژه‌یه‌كی كه‌م له پیتاندن به‌رده‌وام بێت.
وادیاره له‌و دانوستانه ژێربه‌ژێرانه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كراون، عه‌لی خامنه‌یی توانیویه‌تی ئه‌مه‌ریكا رازی بكات بۆ ماوه‌یه‌كیش بێ له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی قبووڵ بكرێت، ئه‌وا له‌سه‌ر به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر ده‌شكێته‌وه و پێگه‌ی خامنه‌یی لای لایه‌نگرانی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
جێی باسه پێنج گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوون و هێشتا دیار نییه گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان كه‌ی و له كوێ ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری رازیبوونی ئێران به به‌شێك له پێشنیازه‌كه، كاتی گه‌ڕه‌كه‌ش دیاری بكرێت و ئێران و ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌نگاوێكی تر له یه‌كتر نزیك بكه‌ونه‌وه.
ئێران له دۆخێكی زۆر خراپدایه و له نێوان دوو بژارده‌ی جه‌نگ و رێككه‌وتن، ناتوانێت بژارده‌ی رێككه‌وتن ره‌ت بكاته‌وه و جگه له سازش و ملكه‌چبوون، بۆ زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون نییه.