لە مانگی داهاتووەوە تەواوی فەرمانگە حكوومییەكاندا مامەڵە بەپارەی كاش رادەگیرێت

:: AM:11:37:09/06/2025 ‌
لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە پارەدان بەشێوەی كاش لە تەواوی فەرمانگەكانی حكوومەتی عێراق قەدەغە دەكرێت و دەبێتە ئەلیكترۆنی.

ئەم بڕیارە فەرمانگە فیداڵییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، لەوانە فەرمانگەی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی و دامەزراوە فیدراڵییەكانی تر.

ساڵح سەلمان راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند،  عێراق لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنیا كەمتر لەڕێژەی 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبووە، بەڵام ئێستە رێژەكەی بۆ 40% بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكان فرۆشتن بە شێوەی ئەلیكترۆنی گەیشتووەتە 60 بۆ 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردووە.

لەو چوارچێوەیەشدا، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی تەواوی فەرمانگە حكوومییەكاندا پارەی كاش نامێنێت و دەبێت بەئەلیكترۆنی، پێویستە هاووڵاتیان بەبێ كارتی بانكی سەردانی فەرمانگەكان نەكەن.



وشە - سۆران عەزیز