یاریده‌ده‌رێكى سه‌رۆكى ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، پێشنیارى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى هاوبه‌شى ژیریى ده‌ستكرد و پیشه‌سازیى سه‌ربازیى بۆ عێراق كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى حوزه‌یران،
ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حوسێن ئه‌فشین یاریده‌رده‌رى سه‌رۆكى ئێران بۆ كاروبارى زانستى و ته‌كنه‌لۆجى، له‌گه‌ڵ عه‌لى ره‌زووقى جێگرى سه‌رۆكى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌فشین پێشنیارى بۆ عێراق كردووه، له یه‌كێك له دوورگه‌كانى ئێران سه‌نته‌رێكى ژیریى ده‌ستكرد به هاوبه‌شى دابنێن.
ره‌زووقى باسى له‌وه كردووه، ژیریی ده‌ستكرد له خۆیدا ئامانج نییه، به‌ڵكو ده‌بێت له كارى هاوبه‌ش به ئامانجى تر بگه‌ن، له‌وانه‌یه ئێران و عێراق هاریكاریى یه‌كتر بكه‌ن له پیشه‌سازیى به‌رگریى سه‌ربازى و پێشخستنى هه‌ندێك چه‌كى سووك و مامناوه‌ند.
ئێران له زۆرترین بواردا پشت به عێراق ده‌به‌ستێ، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى رۆژئاواوه كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.