بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، دامەزراوەی ڤیزت كوردستان ڕادەگەیەنرێت، ئەم دەزگایە رای دەگەیەنێت، دەتوانرێ تا 10 ساڵی تر 20 ملیۆن گەشتیار بهێنرێنە كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی حوزەیران، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دامەزراوەی 'ڤیزت كوردستان' كە تایبەتە بە كەرتی گەشتوگوزار، بە شێوەیەكی فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
ڤیزت كوردستان، دامەزراوەیەكی ناحكوومییە و ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دامەزراوە، لە چوارچێوەی كەرتی گەشتوگوزار كار دەكات و مەبەست لێی پێشاندانی شوێنە سروشتییەكانی كوردستانە بە دنیا نیشان بدات.
ئەو دامەزراوەیە دەڵێت، هەوڵ دەدەین تا ساڵی 2035 زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار بهێنینە هەرێمی كوردستان، هەروەها دامەزراوەكە هەلی كار بۆ زیاتر لە 500 كەس دەڕەخسێنێت.
ئەوەش دەڵێت، دامەزراوەكەمان لەسەر چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری كار دەكات، دیارترینیان پڕۆژەی تەلەفریكی 10 كیلۆمەتری سۆرانە كە ساڵی 2027 تەواو دەبێت، پڕۆژەكە لە 10 وێستگە پێكدێت و هۆتێل و كافێ و شوێنی تری تایبەت لە خۆ دەگرێت.