هه‌رچه‌نده یاساى رێكخستنى حزبه‌كان له عێراق رێگریى له‌وه ده‌كات میلیشیاكان به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكه‌ن، كه‌چى ته‌واوى میلیشیاكانى عێراق به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ته‌نیا یه‌ك میلیشیا ماوه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كلا بكاته‌وه.
شه‌وى رابردوو نۆى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى له‌وه كردووه، ته‌واوى میلیشیاكانى عێراق به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده یاساى رێكخستنى حزبه‌كان له عێراق به ژماره 36ى ساڵى 2015 رێگریى له‌وه ده‌كات لایه‌نه چه‌كداره‌كان به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، میلیشیاكان باڵى سیاسی‌یان دروست كردووه و به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌وانه: عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، كه‌تائیب حزبوڵا، كه‌تائیب سه‌ید شوهه‌دا، كه‌تائیب جوند ئیمام، كه‌تائیب ئیمام عه‌لى، جووڵانه‌وه‌ى ئهنساِوڵا، رێكخراوى به‌در، میلیشیاى بابلیۆن، حه‌شدى شه‌به‌ك. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، ته‌نیا جووڵانه‌وه‌ى نوجه‌با ماوه كه ئه‌كره‌م كه‌عبى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، خۆى یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى خۆى له لیستى محه‌مه‌د شیاع سوودانییه. ئه‌بوفدك سوپاسالارى حه‌شدیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كات. ئه‌عیاد تۆفان كه چاودێرێكى سیاسییه، بۆ رۆژنامه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، یاساى حزبه‌كان له عێراق زۆر روونه، به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مجاره میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ زۆرترین كورسییان له په‌رله‌مان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن باشتر پارێزگارى له مانه‌وه‌ى خۆیان بكه‌ن.