ئاماری ڕووداوەكان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاو كرایەوە

:: AM:11:45:10/06/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، ئامارێكی تەواوی رووداوەكانی جەژنی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكە، تەنیا یەك حاڵەتی خنكان هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، ئامارێكی تەواوی رووداوەكانی جەژنی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە كراوە، بەپێی پلانی دیاریكراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداو و بارودۆخە لەناكاو و نەخوازراوەكان كە ڕۆژانی جەژندا خرابوونە ئامادەباشی، بەگوێرەی پلانەكە بەڕێوە چوون.

ڕووداوی ئاگركەوتنەوە بەپێی ئامارەكە: كۆی گشتی 173 ڕووداو لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ڕوویان داوە

ڕووداوی پووش و پەلاش: لە كۆی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە، 57 سووتانی پووش و پەڵاش هەیە.

خنكان: یەك ڕووداوی خنكان ڕووی داوە كە منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان لە پارێزگای دهۆك بووەتە قوربانی.

رووداوی مردن: یەك ڕووداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ تۆمار كراوە كە بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لە دەست داوە.

سووتانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل: هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێك سووتاون.



وشە - رامیار جەواد