سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، شه‌وی رابردوو رووسیا به 315 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كێیڤ و داوا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌كات وه‌ڵامیان هه‌بێت.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له رێگه‌ی "تیلیگرام"ه‌وه رای گه‌یاند، شه‌وی رابردوو رووسیا به 315 درۆن و حه‌وت مووشه‌ك، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كێیڤی پایته‌ختی ئۆكراینا، ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین هێرشی رووسیایه كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگه‌كه‌ی له دژی ئۆكراینا ده‌ست پێ كردووه.
زیلینسكی زیاتر رووی له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و ده‌ڵێت، به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی رووسیا، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا وه‌ڵامیان هه‌بێت و به روونی هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆكراینا روونی كردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو مۆسكۆ 315 درۆنی هێرشبه‌ر و حه‌وت مووشه‌كی ئاراسته‌ی كێیڤ كرد. دووپاتی كرده‌وه كه مۆسكۆ به دیاریكراوی كێیڤی كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی. ئه‌وه‌شی گوت كه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانیان، 284 درۆنی رووسییان تێكشكاندووه و ته‌واوی مووشه‌كاكانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی رووسیا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو ئۆكراینا له رێگه‌ی درۆنه‌كانیانه‌وه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر رووسیا و به‌هۆیانه‌وه چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له‌كار كه‌وتوون، به‌تایبه‌تی له مۆسكۆ و سان پترسبرگ، بێ ئه‌وه‌ی باس له زیانه‌كانی تر بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی درۆنه هێرشبه‌ره‌كانی شه‌وی رابردووی ئۆكراینا بكات، ته‌نیا باسی تێكشكاندنی ئه‌و درۆنانه ده‌كات كه ئۆكراینا ئاراسته‌ی رووسیا كردوون. بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت، به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانیان توانیویانه 100 درۆنی ئۆكراینی تێكبشكێنن.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار بوو، رۆڵی سه‌ره‌كی بینی وه‌ك ناوه‌ندگیر بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. ئێسته‌یش دانوستان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك دیلیان گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی وه‌ستانی جه‌نگه‌كه.