له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكیدا هاتووه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتاهێنان به ئه‌ركه‌كانى یۆنامى له عێراق، هه‌ردوو دۆسیه‌ى مافى مرۆڤ و هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتاهاتنى یۆنامى عێراقییه‌كان نیگه‌ران ده‌كات، چونكه بوونى یۆنامى به پێویست ده‌زانن و پێیان وایه به نه‌مانى ئه‌و رێكخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عێراق له ژێر كۆنترۆڵى چاودێریى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رده‌چێت و هیچ سانسۆرێكى له‌سه‌ر نابێت.
له مانگى ئایارى 2024دا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى دا، له 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2025 ته‌واوى كاره‌كانى یۆنامى بوه‌ستێت. تیمی نێرده‌یى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریى عێراق –یونامى "UNAMI". له ساڵى 2003 به بڕیارى 1500 پێكهاتووه و له ساڵى 2007 به بڕیارى 1770 ئه‌ركه‌كانى له عێراق فراوانتر كرا.
چاودێرانى سیاسى و شاره‌زایان له بواره‌كانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى، له راپۆرته‌كه‌ى حوڕه پێیان وایه نه‌مانى یۆنامى له عێراق كاریگه‌رییه‌كى خراپى ده‌بێت، چونكه بوونى ئه‌و رێكخراوه گرنگه، ئه‌گه‌ر كاره‌كانیشى وه‌ك پێویست نه‌بێت، چونكه وه‌ك چاودێرێكى نێوده‌وڵه‌تییه به‌سه‌ر عێراقه‌وه.
شاره‌زایان پێیان وایه له دوو بوار نه‌مانى یۆنامى كاریگه‌رییه‌كى خراپى ده‌بێت، یه‌كه‌میان بواره‌كانى مافى مرۆڤه و دووه‌میش هه‌ڵبژاردنه‌كانه. چونكه ئێسته له‌گه‌ڵ بوونى یۆنامیش ره‌وشى مافى مرۆڤ له عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و چه‌كى میلیشیاكان له هه‌موو شوێنێك بڵاوه. له پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌میشه یۆنامى پاڵپشت بووه له سه‌رخه‌ستنى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى له 22 ساڵى رابردوو له عێراق ئه‌نجام دراون.