سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش رای گه‌یاند، 11 ساڵه كوردانی ئێزیدی به ھۆی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید، له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و حكوومه‌تی عێراق ھیچ خه‌مێكی لێ نه‌خواردوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و كۆتایی به‌و نه‌ھامه‌تییانه بێت به سه‌ر كوردانی ئێزیدی ھاتووه.
سه‌عید جردۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای جینۆساید چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان هه‌بوو عێراق به ئه‌ركی نیشتمانی و ئه‌خلاقی ھه‌ڵسێت و ئه‌و پرسه له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ھیچ ھه‌نگاوێكی نه‌ناوه و تا ئێسته‌یش خوێن له برینی ئێزیدییه‌كان ده‌چۆڕێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، تا ئێسته شنگال وێرانه و ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵك قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، عێراق له‌و كه‌یسه زۆر بێ خه‌مه و ھیچی بۆ ئێزیدییه‌كان نه‌كردووه، چونكه ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ھیچیان بۆ نه‌كراوه و حكوومه‌تی عێراق له جیاتی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كوردانی ئێزیدی بكات، باوه‌شی بۆ داعشه‌كان كردووه‌ته‌وه كه كوردیان جینۆساید كرد.
به‌گوته‌ی سه‌عید جردۆ، به‌داخه‌وه كوردانی ئێزیدی به‌ھۆی ململانێی سیاسی بوونه‌ته قوربانیی جینۆسایدێك كه تا ئێسته به‌رده‌وامه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، عێراقیش زۆر بێ خه‌مه و ھیچ خه‌مێكی له كوردانی ئێزیدی نه‌خواردووه.
''ئێزدییه‌كان 11 ساڵه له ئاواره‌ییدان به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ خزمه‌تێكیان بكرێت، ئه‌وان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین، بۆیه حه‌قه عێراق چیتر به‌و شێوه‌یه سته‌م له كوردانی ئێزیدی نه‌كات و له جیاتی ئه‌وه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكات، ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر خاك و ماڵی خۆیان كه چه‌ندان ساڵه لێی بێبه‌ش كراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركی عێراقه به‌و كاره ھه‌ڵسێت و كه‌شێك بڕه‌خسێنێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و كۆتایی به‌و ناخۆشییه و جینۆسایده بێت.
پێویسته بگوترێ ئه‌مڕۆ 11 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش تێده‌په‌ڕێت كه دواتر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقی كۆنترۆڵ كرد، گه‌وره‌ترین تاوانی له دژی ئێزیدییه‌كان جێبه‌جێ كرد.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم