ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، شه‌ڕ و كێبه‌ركێى نێوان توركیا و ئیسرائیل ته‌نیا له‌سه‌ر گازى سروشتییه، هۆكاره‌كانى تر بیانوون. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه توركیا له سووریا پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر هه‌یه و ئه‌مه‌ش زیانێكى گه‌وره به ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر ركابه‌ریى توركیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر گازى سروشتى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، هیچ یه‌كێك له توركیا و ئیسرائیل ته‌نیا وه‌ها سه‌یرى گۆڕه‌پانى سووری ناكه‌ن كه پانتاییه‌ك بێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌ناهی، به‌ڵكو له رووى جیوسیاسى و ئابوورییه‌وه سه‌یرى سووریا ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى قه‌ته‌ر به سعوودیه و ئوردن و دواتریش بۆ سووریا، ئینجا توركیا، ئه‌م پڕۆژه‌یه تێچووه‌كه‌ى ده‌یان ملیار دۆلار ده‌بێت و درێژیى گواستنه‌وه‌كه‌ى هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ر بگرێت، ئه‌وا توركیا كارتێكى به‌هێزى به ده‌سته‌وه ده‌بێت و رێگریی له ئیسرائیل ده‌كات هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كه بسه‌پێنێ. زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیى ئابوورى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل نیگه‌ران ده‌كات ئه‌وه‌یه، ده‌یه‌وێ له هاوكێشه‌ى جیۆپۆلۆتیكى خۆى بسه‌پێنێ وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ى گازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى قه‌ته‌ر و توركیا وا ده‌كات سنوورێك بۆ ئامانجى ئیسرائیل دابنێت، بۆیه ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌دات توركیا ژێرخانێك بۆ خۆى له سووریا دروست نه‌كات.
له دواى كه‌وتنى رژێمى ئه‌سه‌د له كۆتایى ساڵى 2024، توركیا هه‌وڵى به‌هێزكردنى هه‌ژموونى خۆى له‌و وڵاته ده‌دات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌ى له سووریا هه‌یه.