كڵاشینكۆف له رابردوودا زیاتر وه‌ك چه‌كی سووك ناسراوه و یه‌كێك بووه له چه‌كه گرنگ و كۆنه‌كانی سوپای رووسیا، به‌ڵام له‌مدواییه‌دا كۆمپانیای كڵاشینكۆف گۆڕانكاری له دیزاین و شێوه و قه‌باره‌ی چه‌كه‌كه‌دا كردووه و له شێوه‌ی دۆشكه به‌رهه‌می هێناوه.
میدیاكانی رووسیا بڵاویان كرده‌وه، شێوه نوێیه‌كه‌ی كڵاشینكۆف له جۆری دۆشكه RPL-20 به ره‌نگێكی جیاواز به‌رهه‌م هاتووه و گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ستی سه‌ربازانی رووس.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
topwar به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كه له چوارجێوه‌ی گرێبهستێكدا بووه كه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كڵاشینكۆفدا كردوویه‌تی.
ئه‌و ره‌نگه نوێیه‌ی بۆ چه‌كه‌كه به‌كار هێنراوه، یارمه‌تیی سه‌ربازان ده‌دات خۆیان زیاتر بشارنه‌وه و ئاوێته‌ی ژینگه ببن و له هێرشی دوژمن پارێزراوتر بن. به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه‌كه له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بووه و له ئه‌ندازه‌ی كالیبه‌ری 5.45 میلیمه‌تری به‌رهه‌م هاتووه.
چه‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه ده‌كرێ دووربینی جیاوازی لێ ببه‌سترێت و كێشه‌كه‌ی به درێژی یان كورتیی لوولهكهیهوه گرێ دراوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر درێژییه‌كه‌ی 415 ملیمه‌تر بێت، ئه‌وا كێشه‌كه‌ی پێنج كیلۆ و 200 گرامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 590 ملیمه‌تر بێت كێشه‌كه‌ی ده‌گاته پێنج كیلۆ و نیو و جگه له‌مه شانی هه‌یه و له‌سه‌ر زه‌ویش جێگیر ده‌كرێت و تا 200 فیشه‌ك هه‌ڵده‌گرێت.
كڵاشینكۆف له‌و چه‌كه سووكانه بووه كه پێشمه‌رگه هه‌ر له كۆنه‌وه به‌كاری هێناوه و تا ئه‌م ساته‌ش پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره چه‌كه به‌كار ده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده له‌مدواییه‌دا چه‌كی پێشكه‌وتووتری ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی له ژێر ناوی چه‌كی ناتۆ هاتوونه‌ته بازاڕه‌وه.
میخائیل كڵاشنیكۆف، سه‌ربازێكی رووسی بوو كه له جه‌نگدا بریندار بوو، ئه‌و چه‌كێكی دروست كرد به‌ناوی ''ئه‌ی كه‌ی 47'' به‌ڵام له هه‌موو دنیادا 10 كه‌س ناوی چه‌كه‌كه به‌ناوی ژماره فهرمییهكهیهوه ناناسن، به‌ڵكو هه‌مووان ئه‌و چه‌كه، به كڵاشینكۆف ناو ده‌به‌ن كه ناوی داهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی. راستییه‌كه‌ی ناوه‌كه‌ی كڵاشنیكۆفه، به‌ڵام لای كورد هه‌ر به كڵاشینكۆف ناو براوه.
چه‌كه‌كه له میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رهه‌م هات و دواتر په‌ره‌ی پێ درا و زۆربه‌ی وڵاتانی جه‌مسه‌ری رۆژهه‌ڵات سوودیان له‌و چه‌كه وه‌رگرت و به دنیادا بڵاو بووه‌وه. په‌ره‌پێدانی ئه‌م چه‌كه له‌و شێوه پێشكه‌وتووه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاكان و چاودێرانی سه‌ربازی.