هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەش دەكرێت

:: PM:03:32:10/06/2025 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سبەی چوارشەم هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە كە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی رێكارەكان، رۆژی پێنجشەم دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەربە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە لەم مانگەدا، 61 هەزار و 375  ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستمی پێدانی هاوكارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی ئەلیكترۆنی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم