حزبێكی توركمانی لە كەركووك لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی خۆی، بڕیاری دا دەنگەكانی بخاتە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆكی ئەو حزبەیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی دووەم، عیرفان كەركووكی سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێمە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەمان، بەكۆی دەنگ بڕیارمان دا دەنگەكانمان بخەینە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
زیاتر گوتی، هۆكاری ئەو بڕیارەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو حزبە لە پێكەوەژیان و ئاوەدانی و خزمەتی هاووڵاتییان، رۆڵێكی گرنگی هەبووە و جێی تێڕوانینی ئێمە بووە.
باسی لەوەش كرد، داوا لە كۆی دەنگدەرانی حزبەكەمان دەكەین لە رۆژی 11ـی تشرینی دووەم لەسەر سندووقەكانی دەنگدان، دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی 275ـی ئەو حزبە بدەن.
ئەوە لە كاتێكدایە لە هەفتەی رابردووشدا حەوت حزبی توركمانی لە هەولێر، تەواوی دەنگەكانی خۆیان خستە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.