ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى 21 دووپاتى ده‌كاته‌وه، بارودۆخى عێراق به‌ده‌ست میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه خراپه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشبینى ناكرێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بارودۆخه قبووڵ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوارى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
عه‌ره‌بى 21 باس له‌وه ده‌كات، چیتر ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ بارودۆخى عێراق به‌م شێوه‌یه قبووڵ بكات، چونكه میلیشیاكانى شیعه بوونه‌ته هێزى ده‌سه‌ڵاتدارى راسته‌قینه و یاسا و ده‌سته فه‌رمییه‌كان بۆ بێده‌نگكردنى ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان به‌كار ده‌هێنن، یاساكان به جۆرێك هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى خۆیان له ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر بكه‌ن.
عه‌ره‌بى 21 پێی وایه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى هێواش له عێراق، به هاوكاریى ئێران ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌نجامه‌كه‌یش ئه‌وه‌بوو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دواى 2003 دامه‌زراون، بوونه‌ته ئامرازێك دژ به به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و دیموكراسییه ساوایه‌ى له عێراقدا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕه قه‌ته‌ڕییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر نه‌مانى میلیشیاكان له عێراق و بۆ ئه‌مه‌یش له ماوه‌یه‌كى كورتدا، سێ په‌یامى راسته‌وخۆ و راشكاو به عێراق دراون، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكایه به سابت عه‌باسى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق دراوه، دووه‌میان له‌لایه‌ن ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایه كه به محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دراوه، بۆ سێیه‌م جاریش مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، په‌یامى به عێراقییه‌كان داوه و هه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌یامانه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ و هه‌ژموون ئێران له عێراق كه‌م بكرێته‌وه.