دیك چینی به‌هێزترین جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می هاوچه‌رخ و ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كیی "جه‌نگی دژی تیرۆر" بوو، كه هانی ئه‌مه‌ریكای دا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵه، بچێته ناو جه‌نگی عێراقه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خێزانه‌كه‌ی گوتیان، "ژنه خۆشه‌ویسته ٦١ ساڵه‌كه‌ی لین و كچه‌كانی لیز و مێری، ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له كاتی كۆچی دواییدا." هاوكات روونیان كرده‌وه كه مردنه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه بووه.
ئه‌و 46ه‌مین جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری جۆرج بوش بۆ دوو خول كاری كرد له نێوان ٢٠٠١ و ٢٠٠٩دا، بۆ ده‌یان ساڵ سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری واشنتن بوو، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له پارته‌كه‌یه‌وه په‌راوێز خرابوو، به‌هۆی ڕه‌خنه تونده‌كانی له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كه ناوی لێ نا "ترسنۆك" و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی هه‌میشه‌یی بۆ حزبی كۆماری.
چینی له هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌مه‌ریكادا ده‌نگی به كامالا هاریس كاندیدی كۆمارییه‌كان و ركابه‌ری تره‌مپ دا.
چینی زۆربه‌ی ژیانی به‌ده‌ست نه‌خۆشیی دڵ و خوێنبه‌ره‌وه ده‌یناڵاند، چه‌ندان جار له جه‌ڵته‌ی دڵ رزگاری بووه. له 2012 نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی دڵی بۆ كرا.
دوای هێرشه‌كه‌ی قاعیده بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له 11ی ئه‌یلوولی 2011، چینی گۆڕا، بڕیاری دا تۆڵه‌ی هێرشه‌كان بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێت، به ڕه‌وتێكی مكوڕ له‌سه‌ر گۆڕینی ڕژێم.