ده‌ستى په‌خشى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ ئاشكراى ده‌كات، ئێران به‌مدواییه پشتیوانى سه‌ربازى میلیشیاكانى عێراقى دوو هێنده كردووه، هه‌موو قورسایى سه‌ربازى خۆى له لبنان و سووریا و كه‌رتى غه‌زه بۆ عێراق گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوارى تشرینى دووه‌م، ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیل كه
راگه‌یاندنى فه‌رمیى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله، باس له‌وه ده‌كات ئێران هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى قورسایى سه‌ربازى بۆ عێراق بگوازێته‌وه، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى له دوو ساڵى رابردوودا به‌ره‌ى ئێران له ناوچه‌كه چه‌ندان زه‌برى به‌ركه‌وتووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاگادار باسیان له‌وه كردووه، پشتیوانى ئێرانى بۆ میلیشیاكانى عێراق زیادى كردووه، چه‌كى نوێیان پێ دراوه، له‌سه‌ر ته‌كتیكى نوێ مه‌شقیان بۆ ده‌كرێت و راسته‌وخۆ له ژێر فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران. ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، "تاران بریكاره‌كانى له عێراق ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له دژى ئیسرائیل به‌كاریان بهێنن، ئه‌گه‌ر ململانێى نوێ له ناوچه‌كه روو بدات".
ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكان له چه‌ندان ناوچه له ده‌سه‌ڵاتى سوپا به‌هێزترن، له به‌رانبه‌ردا هه‌ژموونى حكوومه‌تى مه‌ركه‌زى عێراق كه‌مى كردووه. ئه‌گه‌رچى له ماوه‌ى شه‌ڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل میلیشیاكانى عێراق بێلایه‌ن بوون، به‌ڵام ئێسته ئێران كار بۆ ئاماده‌بوونیان ده‌كات بۆ هه‌ر شه‌ڕێك كه له داهاتوودا روو بدات.