بڕیار وایه دووشه‌می داهاتوو ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا، سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه. به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌مه‌ریكا داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه گه‌مارۆكانی سه‌ر شه‌رع كه پێشتر تیرۆریست بووه، هه‌ڵبگرن.
داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دووتوێی ره‌شنووسێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا هاتووه كه ده‌ست رۆیته‌رز كه‌وتووه. تێیدا پێشنیاز كراوه گه‌مارۆكانی سه‌ر شه‌رع و هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی سووریا ئه‌نه‌س خه‌تاب، لاببرێن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له 15 ئه‌ندام پێكهاتووه، بۆ په‌سندكردنی ره‌شنووسه‌كه ده‌بێت نۆ وڵات ده‌نگی پێ بده‌ن و هیچ یه‌ك له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه ڤیتۆی نه‌كه‌ن.
پێشتر لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رێگه‌ی به سه‌ردانه‌كانی شه‌رع بۆ وڵاتانی رۆژئاوا ده‌دا، بڕیار وایه ئه‌مجاره‌ش هه‌مان لیژنه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، رێگه‌ی پێ بده‌ن ڤیزه لێ بدات.
شه‌رع و داروده‌سته‌كه‌ی پاشخانی تیرۆریستییان هه‌یه، زۆربه‌یان له ژێر گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تیدان و ناتوانن گه‌شت بكه‌ن و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌كانیان سڕ كراوه و چه‌كیان پێ نادرێت.
تره‌مپ له مانگی ئایار رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆكانی سه‌ر سووریا لا ده‌بات، به‌ڵام تا ئێسته كۆنگرێس به‌م بڕیاره رازی نه‌بووه.