ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى ده‌كات، چاودێریى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر لاوازه، به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌ڵێ، "له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دابینكردنى چاودێری".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، ئه‌م جاره چاودێریى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به به‌راورد به خوله‌كانى پێشوو له نزمترین ئاستدایه. شاندى چاودێرانى ئه‌وروپى و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و عه‌ره‌بییه‌كان تێیدا به‌شدار نین. ته‌نیا سێ رێكخراو نه‌بێت ئه‌وانیش عه‌ین و ته‌مووز و شه‌مسه، كه به ناوى نوێنه‌رایه‌تیى یه‌كێتیى ئه‌وروپا چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
كه‌چى له هه‌ڵبژاردنى 2021 تیمه عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تێیدا به‌شدار بوون، به‌ر له هه‌موویان شاندى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له هه‌ڵبژاردن ئاماده بوو.
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌فه‌ق نیوزدا باس له‌وه‌یش كراوه، له ناوخۆ چه‌ندان رێكخراو هه‌وڵیان داوه به‌شداریى له چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، كه‌چى به بیانووى نه‌بوونى مۆڵه‌تى نوێ قبووڵ نه‌كراون.
حه‌سه‌ن زایر ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێ، "كۆمسیۆن به‌رده‌وام له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و یه‌كێتیى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چاودێرى ده‌بێت به‌ڵام راگه‌یاندن له گه‌یاندنى چالاكى تیمه‌كانى چاودێرى لاوازه".