به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌باره‌ی تووشبووانی ئایدز له كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌كه به‌راورد به پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سێ هێنده زیادی كردووه.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كۆی ژماره‌ی تووشبووانی ئایدز له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته گه‌یشتووته 150 كه‌س، له كاتێكدا ئاماره‌كه له ساڵ 2020 بریتی بوو له 46 حاڵه‌ت.
ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره له هه‌رێمی كوردستان، ساڵ به ساڵ زیادی كردووه و له ساڵی 2021 گه‌یشته 56 حاڵه‌ت، له ساڵی 2022 گه‌یشتووه‌ته 67 حاڵه‌ت و تا كۆتایی ساڵی 2023 ژماره‌كه بۆ 90 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه.
ساڵی 2024 ئاماره‌كه به‌راورد به ساڵانی پێشتر، به رێژه‌یه‌كی زیاتر هه‌ڵكشا و گه‌یشته 116 حاڵه‌ت و ئه‌مساڵیش ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 150 حاڵه‌ت كه له‌و ژماره‌یه ئێسته 109 كه‌سیان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
پێویسته بگوترێ له‌مساڵدا له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 600 هه‌زار پشكنینی HIV له تاقیگه‌كان ئه‌نجام دراوه، توانراوه 87 حاڵه‌تی نوێی تووشبووی ڤایرۆسه‌كه بدۆزرێنه‌وه كه 48 كه‌سیان بیانی، 16یان عێراقیی نیشته‌جێی هه‌رێم و 23ی تریان كوردن.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه له ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ری و پێدانی هۆشیاری و ڕێنوێنیی ته‌ندروستیدان، به‌ڵام بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌یه ڤایرۆسه‌كه هه‌یه و پێویسته هه‌مووان خۆیان له هۆكاره‌كانی گوستنهوهی بپارێزن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتییان كردووه، ره‌چاوی رێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن كه گرنگترینیان جووتبوونی سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری، تاتۆكردن له شوێنی نایاسایی و متمانه‌پێنه‌كراو، به‌كارهێنانی ده‌رزی و سرنجی به‌كارهاتوو و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندان رێگه‌ی تر.
جگه له بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس له دایكه‌وه بۆ كۆرپه‌ڵه، له كۆمه‌ڵێكی رێگه‌ی تر به‌تایبه‌تی خوێن ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌و شوێنانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێن ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان و ژووره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی ددانسازی، پێویسته به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه و به وردی ره‌چاوی رێگریكردن له هه‌موو جۆره ڤایرۆس و باكتریایهك بكه‌ن.
به‌پێی نوێترین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئایدز، تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دنیادا تووشی ئایدز بوون، گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س. له ساڵی ڕابردوودا ملیۆنێك و 300 هه‌زار تووشبووی نوێ تۆمار كراون و 630 هه‌زار كه‌سیش له ساڵه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هەرێمی کوردستان لەچاو وڵاتانی تری دنیا لە رووی ئاماری تووشبووانی ئایدز پاکە و بە کۆمەڵگەیەکی تەندروست هەژمار دەکرێ. زۆر وڵات هەن کە ئامارەکە تێیاندا ئەوەندە زیادی کردووە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و کێشە و قەیرانی گەورەی بۆیان هێناوەتە کایەوە.