فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له دژى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان و به‌ستنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان به یه‌كتره‌وه، خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره له به‌رده‌م
فڕۆكه‌خانه خۆپێشاندانیان كرد، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى له دژی دواكه‌وتنى شایسته داراییه‌كانیان، سه‌ره‌ڕاى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له دژى به‌ستنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق به یه‌كتره‌وه.
له‌باره‌ی رێكاریى به‌ستنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ڵێن، "كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێكردنى كاره‌كان ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆى سه‌ر فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كات".
فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان ده‌ستبه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا له خۆپێشاندان به‌رده‌وام ده‌بن، داوایش ده‌كه‌ن لایه‌نى پێوه‌ندیدار وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندیى به شایسته‌ى دارایى و مووچه هه‌یه.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق بڕیارى داوه، كارگێڕیى ته‌واوى فڕۆكه‌خانه‌كان له كۆمپانیاى گشتى به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌كان جیا بكرێته‌وه و راسته‌وخۆ به وه‌زاره‌ت ببه‌سترێنه‌وه.