گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى دانیشتووانى به رێژه‌ى 2.5% كه‌مى كردووه، بۆیه عێراق پێویستى به ده‌ركردنى یاساى سنوورداركردنى وه‌چه‌نانه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م،
عه‌بدولزه‌هره هینداوى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، له‌سه‌ر پێویستبوونى ده‌ركردنى یاساى سنوورداركردنى له‌دایكبووان روونكردنه‌وه‌ى داوه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، گه‌شه‌كردنى دانیشتووان له عێراق به به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌ره‌و كه‌مى ده‌چێت، پێویست ناكات یاساى سنوورداركردنى وه‌چه‌نانه‌وه له په‌رله‌مان ده‌ربكرێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له 2010دا رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى دانیشتووان له عێراق ساڵانه 3% بووه، كه‌چى ئێسته 2.5%یه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات شاره‌زایان پێشبینى ده‌كه‌ن له 10 ساڵى داهاتوودا به‌ره‌و 2% بچێت، به‌مه‌یش عێراق پێویستى به یاسایه‌ك نابێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان ده‌ڵێ، "خێزانى تازه ته‌نیا به یه‌ك یان دوو منداڵ واز ده‌هێنێ، ئه‌مه هۆشیارى و دركپێكردنه به گرنگیى رێكخستنى خێزان".
به‌گوێره‌ى دوایین ئامار، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق 46 ملیۆن و 118 هه‌زار كه‌سه. زۆر له شاره‌زایان پێشنیاریان كردووه یاسایه‌ك بۆ سنوورداركردنى وه‌چه‌نانه‌وه دابنرێت، چونكه مه‌ترسیى ته‌قینه‌وه‌ى دانیشتووان له عێراقدا هه‌یه.