كه‌ناڵێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق ئاماده نه‌بووه، ناوى كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق وه‌ربگرێت كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ئاماده كراون. كه‌ناڵه‌كه‌یش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى به زه‌برێك ده‌زانێت كه به‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵى وه‌ن نیوزیان راگه‌یاندووه، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى لیستى كاندیده‌كانى داوه‌ته مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه وه‌رى بگرێت.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه وا وه‌سف ده‌كات كه زه‌برێكى سیاسییه به‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كه‌وێت و جارێكى تر كارته سیاسییه‌كانى لێ تێكه‌ڵ ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كیشه كه مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا بژارده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى قبووڵ ناكات.
پاساوى سه‌ره‌كى مه‌رجه‌عیه‌تیش به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان خراپى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵات و بوونى گه‌نده‌ڵییه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى شیعه‌وه. له دواى 2015 مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه ده‌رگه‌ى به‌ڕووى سه‌رجه‌م سیاسییه‌كانى عێراق داخستووه.