وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
هاوكات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025 ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لەدوای یەكی تەمووزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.