گرژبوونی ماسولكەی مل هۆكارە بۆ تووشبوون بە شەقیقە

:: PM:06:34:02/12/2025 ‌

رەنگە زۆر كەس بەهۆی جۆری كارەكەیان یان دانیشتنی زۆر لەسەر كۆمپیۆتەر و لەسەر مێز، كە ناچارن ملیان بۆ پێشەوە لار بكەنەوە، تووشی كێشە و گرژبوونی ماسولكەكانی مل ببنەوە، پزیشكێكی پسپۆڕی دەمار و بڕبڕەی پشت ئاماژە دەكات كە گرژبوونی ماسولكەی مل هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە شەقیقە، كە سێیەم بڵاوترین نەخۆشییە لە دنیادا.

د. ئەندرێ راتینۆڤ پسپۆڕی دەمار و بڕبڕەی پشت ئاماژە دەكات كە شەقیقە بە شێوەی نۆرەی توندی سەرئێشە دێت و دەبێتە درێژخایەن، گرژبوونی ماسولكەی مل هۆكارێكی شاراوەیە بۆ تووشبوون بە شەقیقە، كە لە ملەوە دەست پێ دەكات و لە كاتی لاركردنەوەی سەر زیاتر دەبێت و لە لایەكی سەر بەدیار دەكەوێت، لەگەڵ قورسبوونی سەر و نارەحەتی لە پشتی سەر. 

روونی كردەوە، 90%ی گرژبوونی ماسولكەی مل بەهۆی چەند هۆكارێكەوەیە لەوانە زۆردانیشتن لە نووسینگە كە مل بۆ پێشەوە لار بێت، ئەوەش كێشە بۆ سووڕی خوێن دروست دەكات و پەستان دەخاتە سەر دەمارەكان، هەروەها دۆخەكە بەپێی شێوازی ژیان ئەگەر خامۆش و كەمجووڵانەوە و بڕ لە رارایی بێت زیاتر دەبێت، ژنان زیاتر تووشی گرژبوون دەبنەوە بەهۆی ئەو جانتایەی بە شانیانەوەیە.  

د. راتینۆڤ دووپاتی كردەوە، هەروەها سەرینی نەگونجاو مل زۆر ماندوو دەكات و سەرئێشە دروست دەكات، بۆیە ئەگەر سەرینەكە بەرز بێت یان زۆر نەرم بوو، بەدرێژایی شەو مل لار دەبێت و ئەوەش ماسولكەكان ناچار دەكات لە بری حەسانەوە كار بكەن و و تووشی گرژبوون بێن، بۆیە نوستن لەسەر سەرنێكی نەگونجاو سەرئێشەی بەیانی بەدواوەیە، جیا لە سڕبوونی پەنجەكان، بۆیە گۆڕینی سەرین 60 بۆ 70% سەرئێشە كەم دەكاتەوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل