كۆمپانیا كەنەدییەكان روو لە كوردستان دەكەن

:: PM:06:57:02/12/2025 ‌
لە كۆبوونەوەیەكی نێوان كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان و لویس لاكاس ڕاوێژكار و لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە باڵوێزخانەی كەنەدا لە عێراق، دووپات لەسەر وەبەرهێنانی كۆمپانیا كەنەدەییەكان لە كوردستان كرایەوە. 

بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لێپرسراوی بازرگانی باڵوێزخانەی كەنەدا پلان و بەرنامەی وڵاتەكەی بۆ بەگەڕخستنی وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری سامانە سروشتییەكان ئامادەیی وەزارەتەكەی نیشاندا بۆ كارئاسانی و هاوكاریكردنی كۆمپانیاكانی كەنەدا بۆ هاتن و وەگەڕخستنی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەكانی وزە و نەوت و گاز.

كەنەدا لە كەرتی نەوت و گاز و سەرچاوە سامانە سروشتییەكانی تر و تەكنەلۆجیا دەوڵەمەندە و بەڕێژەی لە72%ی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە،  بەڵام لە ئێستە وڵاتی كەنەدا دەستی كردووە بە فراوانبوونی  ئاستی وەبەرهێنان و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی تر و لەناویشیاندا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە هەرێمی كوردستانیشەوە .



وشە - سه‌رخێڵ هاشم