سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق دەكات

:: PM:12:08:03/12/2025 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق كرد، دووپات لە قووڵتركردنی دۆستایەتی و فراوانكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان لە بوارەكانی ئابووری و كشتوكاڵ و كولتووری و ئاكادیمی كرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی كانوونی یەكەم، لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵوێزی یۆنان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە نیكۆلۆس ستێرگیولاس كونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵوێزی یۆنان لە عێراق كە بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، ستایشی سەقامگیری و ئەو بووژانەوەیە كرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە. ئاماژەی بە مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان كرد كە بووەتە ئەزموونێكی دەوڵەمەند بۆ دووبارە هەڵسانەوە و بەردەوامبوون.

هەر لەو دیدارەدا دووپات لە قووڵتركردنی دۆستایەتی و فراوانكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان لە بوارەكانی ئابووری و كشتوكاڵ و كولتووری و ئاكادیمی كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد