سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تیی سه‌ربازیی حزبوڵا، به‌رپرسی كوشتنی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی لبنانییه كه شایه‌تیده‌ری رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت بوون، ئه‌وان به‌ته‌ما بوون زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بخه‌نه روو.
ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كوژراون دوویان له به‌رپرسانی گومرگ، یه‌كێكیان رۆژنامه‌نووس و ئه‌وه‌ی تریان چالاكێكی سیاسی بووه، وا پێده‌چێت ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریان لابێت له‌وه‌ی بسه‌لمێنرێت حزبوڵا ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت.
له ساڵی 2020دا به‌نده‌ره‌كه ته‌قییه‌وه، دواتر هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه بۆ ئه‌و نیتراته ئامونیۆمه گه‌ڕێنرایه‌وه كه له به‌نده‌ره‌كه‌دا كۆگه كرابوو و حزبوڵا خاوه‌ندارێتی ده‌كرد.
مونیر ئهبورهجیلی سه‌رۆكی ناوه‌ندی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قاچاخی گومرگی یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه له تشرینی دووه‌می 2020 تیرۆر كرا، له هه‌مان مانگدا جۆ بیجانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی یه‌كه‌م وێنه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تۆمار كردبوو كوژرا. لوقمان ئه‌سلیم كه چالاكێكی سیاسی و له هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌نووس بوو، له شوباتی 2021 به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له حزبوڵای گرتبوو كوژرا، پێشتریش جۆزێف سكۆف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نده‌ری به‌یرووت كوژرابوو، چونكه له ساڵی 2017 داوای له حزبوڵا كردبوو هه‌رچی زووه نیتراتی ئامونیۆم له به‌نده‌ره‌كه دوور بخاته‌وه.
سوپای ئیسرائیل كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوانه كردووه، بۆی ده‌ركه‌وتووه حزبوڵا دوای كوشتن‌یان، مۆبایل و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی له‌ناو بردوون، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه ئاشكرا نه‌بێت كه حزبوڵا هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كه بووه.
دۆسیه‌كه له دادگاكانی لبنانه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ حوكمێكی ده‌رنه‌كردووه و تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كان به سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون.