مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ جێگری وەیزری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی كانوونی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، لەگەڵ مایكڵ ڕیگەس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە.
دوێنێ مایكڵ ڕیگەس گەیشتە بەغدا و بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم گەیشتە هەولێر. تا ئێستە ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە.
ئامانجی سەرەكیی جێگرەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان، كردنەوەی كونسوڵگەی نوێی وڵاتەكەیەتی لە هەولێری پایتەخت، كە گەورەترینە لەسەر ئاستی دنیا. ئەو كونسوڵگەیە لەسەر رووبەری 82 دۆنمە دروست كراوە و تێچووەكەی نزیكەی یەك ملیار دۆلارە.