هێڵه گشتییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران دوێنێ، دووشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێران په‌سند كرا، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌می رابردوو 28ی كانوونی یه‌كه‌م پڕۆژه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردن بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕێنرابووه‌وه كه قه‌باره‌كه‌ی 14 تریلیۆن و 441 ملیار تمه‌نه، له‌و قه‌باره‌یه‌ش چوار سفری سه‌ر دراوی ئێرانی به فه‌رمی لادراوه.
ئه‌و رۆژه‌ی پڕۆژه‌كه راده‌ستی پزیشكیان كرایه‌وه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌های تمه‌ن كه دۆلارێكی گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن، به‌هۆیه‌وه گه‌ڕێكی نوێی خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرد كه تا ئێسته به‌رده‌وامه.
حكوومه‌ت به هاوكاریی په‌رله‌مان، هه‌ندێك ده‌ستكاریی بودجه‌ی كردووه و گۆڕانكاری له رێژه‌ی زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا كردووه و پێشتر كه بڕیار درابوو 20% به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌مجاره ئه‌و رێژه‌یه بۆ ئه‌وانه‌یه كه مووچه‌یان به‌رزه و به‌گوێره‌ی كه‌میی مووچه، رێژه‌كه‌ی تا 43% گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
هاوكات هه‌ر له پڕۆژه‌كه‌دا دۆلاری پاڵپشتیكراو به قه‌باره‌ی هه‌شت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار جێگیر كرا، له كاتێكدا له چه‌ند رۆژی رابردوو به فه‌رمی حكوومه‌ت دۆلاره‌كه‌ی لابردبوو. له بودجه‌ی نوێ‌دا 290 تریلیۆن تمه‌ن بۆ كڕینی گه‌نم، 170 تریلیۆن تمه‌نیش بۆ هاوسه‌نگكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ده‌ستنیشان كراوه. له‌م دوو نرخه‌دا چوار سفرهكهش له‌به‌رچاو گیراوه.
هه‌رچه‌نده هێشتا ناوه‌ڕۆكی بودجه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه كه له كۆی بودجه چ گۆرانكارییه‌ك رووی داوه، به‌ڵام به پێوه‌ری كۆی قه‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران كه حكوومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردبوو، ئه‌گه‌ر به هه‌مان زمانی ساڵانی پێشتر بنووسین، ده‌كاته 14 هه‌زار و 441 تریلیۆن تمه‌ن، به‌ڵام چونكه پێوه‌ری دراوه‌كه گۆڕاوه، له ده‌ربڕیندا جیاوازی هه‌یه.
رۆژی 23ی كانوونی یه‌كه‌م كه بودجه پێشكه‌ش كرا نرخی دۆلار 135 هه‌زار تمه‌ن بوو كه ده‌یكرده 110 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار گه‌یشته 147 هه‌زار تمه‌ن، به‌و پێیه به‌های بودجه 98 ملیار تمه‌نه و ته‌نیا له ماوه‌ی 10 رۆژدا 12 ملیار له به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه.
له بودجه‌كه پشكی دارایی به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت سه‌ربه رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد كراون. بۆ نموونه بودجه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی حكوومه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، به رێژه‌ی 21% زیاد كراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته 33 تریلیۆن تمه‌ن، هه‌روه‌ها بودجه‌ی حه‌وزه‌ی علمییه یان قوتابخانه ئاینییه‌كانی قوم و شاره‌كانی تر، به رێژه‌ی 14% زیاد كراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته 27 تریلیۆن تمه‌ن. قه‌باره‌ی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خومه‌ینی 16% زیاد كراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته نزیكه‌ی 600 ملیار تمه‌ن.
به‌پێی پڕۆژه‌یاسای نوێ بودجه‌ی ئێران، كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینان 14 ملیۆن تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه. هاوكات ئه‌وانه‌ی داهاتی مانگانه‌یان كه‌متره له 40 ملیۆن تمه‌ن، له پێدانی باجی داهات به‌خشراون.
داهاتی حكوومه‌ت له باج و ماڵیات به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران، به رێژه‌ی 62% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 290 ملیار تمه‌ن، به پێوه‌ری لابردنی چوار سفر و 290 تریلیۆن تمه‌ن به پێوه‌ری جاران كه به دۆلار ده‌كاته دوو ملیار و 150 ملیۆن.
بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئێران كه ساڵی رابردوو دوو مانگ زووتر پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرا، بریتی بوو له 11 هه‌زار و 896 تریلیۆن تمه‌ن كه به به‌های ئه‌وكاتی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن 66 هه‌زار تمه‌ن بوو و به‌های بودجه‌كه ده‌یكرده سه‌رووی 180 ملیار دۆلار. ئه‌مساڵ به‌های تمه‌ن بۆ زیاتر له نیوه دابه‌زیوه، به‌ڵام بودجه‌كه دوو هه‌زار تریلیۆن زیاد كراوه، كه‌چی له به‌های دۆلاردا 82 ملیار دۆلار كه‌می كردووه.