ئاسایشى شێخ مه‌قسوود له راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌تى ده‌كاته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى شێخ مه‌قسوود كه كراوه‌ته ئامانج، هیچ تونێلێك هه‌بێت و ده‌ڵێ، "داوا ده‌كه‌ین لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێت سه‌ردانى شوێنه‌كان بكات".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م، میدیاى دیمه‌شق بڵاویان كرده‌وه، هۆكارى هێرشه‌كانى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى شێخ مه‌قسوود كه به خالید فه‌جر ناسراوه، ئه‌وه‌یه له ژێر نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده تونێلیان لێداوه.
كه‌چى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆى شێخ مه‌قسوود راگهیهنراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، "ته‌واوى ئه‌و بانگه‌شه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ راستییه‌كان بشوێنن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بێن به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كه بچن و راسته‌وخۆ به‌مه‌یدانى به‌سه‌رى بكه‌نه‌وه".
دواتر ئاسایشى شێخ مه‌قسوود ده‌ڵێ، "میلیشیاكان ئه‌م بانگه‌شه‌یه وه‌ك پاساوهێنانه‌وه بۆ تاوانه‌كانیان دژى برینداركردنى خه‌ڵكی سڤیل و ژنان و منداڵان به‌كار ده‌هێنن، به‌رپرسیارێتیى خۆیان له تاوانه‌كان ده‌دزنه‌وه".