لە رێوڕەسمی كردنەوەی نەخۆشخانەی ماجدی لە هەولێر، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتارێكی پێشكەشكرد و رای گەیاند، بەردەوام دەبین لە پاراستنی دەستكەوتەكانی خۆمان لەو ئاڵۆزیانەی كە ڕووی لەناوچەكەدا كردووە و "سوپاسی خەڵكی كوردستان دەكەین بۆ خۆڕاگریان".
لەبارەی مووچەی فەرمانبەران گوتی، بەردەوام لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵیین بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بدۆزینەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی جێبەجێ كردووە.
هەروەها گوتی، لەسەر بەڵێنی خۆمانین كە ئەمساڵ تەواوی كوردستان ببێتە كارەبای 24ی سەعاتی، بەڵام ئێستە هەندێك لە كۆمپانیاكان بۆ خۆپارێزی بەرهەمهێنانیان كەمكردووەتەوە و " هیوادارم خەڵك بزانن ئەوەی روویداوە لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمە بووە".
هەروەها داوای لە حكوومەتی فیدڕاڵ كرد چیتر رێگە بەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە نەدەن بەمشێوەیە هێرش بكەنە سەر هەولێر.
هەروەك دووپاتی كردەوە كە ئەو نەخۆشخانەی ئەمڕۆ كراوەتەوە زۆر پێشكەوتووە و ئامێری زۆر گرنگ و پێشكەوتووی تێدایە كە پزیشك و پەرستاری زۆر باش هەیە بۆ ئەوەی لە خزمەتی هاووڵاتییان بكەن.