میدیاكانی ئێران: موجتەبا خامنەیی زیندووە

:: PM:08:03:03/03/2026 ‌

دوای هێرشەكەی شەمووی رابردووی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر تاران، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و پۆلێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران كوژران، هاوكات كوژرانی موجتەبای كوڕی خامنەییش هاتە راگەیاندن، كە شوێنگرەوەیەكی گریمانكراوی پۆستی رابەری باڵایە، ئەمڕۆ چەند میدیایەكی ئێران رایان گەیاند كەو ئەو زیندووە.

دوای ئەو هەواڵانەی باسی كوژرانی لە هێرشەكەی شەمووی رابروویان كرد، ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی رای گەیاند كە موجتەبا خامنەیی، دووەم كوڕی خامنەیی، زیندووە و ئێستە چاودێریی كاروباری ماڵباتی شەهیدان و ئیدارەدانی چەند بابەتێك و پێشكەشكردنی راوێژ و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێكی گرنگی ئێران دەكات. 

شایەنی باسە لە دوای هێرشەكەی سەر كۆمەڵگەی سەرۆكایەتیی ئێران لە ژێر زەوی، كوژرانی خامنەیی و موجتەبای كوڕی خۆی و هاوسەرەكەی و خوشكێكی موجتەبا و هاوسەرەكەی و نەوەیەكی خامنەیی و برینداربوونی هاوسەری خامنەیی هاتە راگەیاندن. 

لە لایەكی تر سەرچاوەیەكی ئێرانی بە ئاژانسی "تەسنیم"ی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی میدیاكانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشكردنە سەر كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی شارەزایانی سەركردایەتیی ئێران بڵاوی دەكەنەوە راست نییە و كۆبوونەوەی لەو شێوە نەبووە، لای خۆیەوە عەمید عەلی محەمەد نائینی گوتەبێژ بەناوی سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند كە لە دوو رۆژی یەكەمی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل توانیویانە 650 سەربازی ئەمەریكی بكوژن و بریندار بكەن.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل