ئاژانسی فه‌رمی قه‌ته‌ڕ بڵاوی كرده‌وه كه دوو شانه‌ی نهێنی كه كار بۆ سوپای پاسدارانی ئێران له ناو قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه گیران، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان دێت، بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و به‌رده‌وامیدان به ئارامیهكهی.
ئاژانسی هه‌واڵی
قه‌ته‌ڕ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕوانگه و چاودێری ورد توانی 10 تۆمه‌تبار بگرێت، كه حه‌وت له نێویان ڕاسپێردراون سیخوڕی بكه‌ن و زانیاری له‌باره‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی وڵات كۆ بكه‌نه‌وه، سێی تریش ڕاسپێردرابوو كه كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام بده‌ن و مه‌شقیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش كردبوو.
له گیرفانی هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه لۆكهیش و شوێنی دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان و ئامێری پێوه‌ندیكردنی تایبه‌ت و تهكنهلۆجییان پێ گیراوه، له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و گیراوانه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌ر به سوپای پاسدارانن و ئه‌وان ڕایانسپاردوون بۆ كاری سیخوڕی و تێكده‌رانه له نێو قه‌ته‌ڕ.