لەلایەن شارەوانییەوە زەوی ئامادە كراون، ئەمڕۆ لە رێگەی تیروپشكی راستەوخۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنیان.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار، كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی تر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناوشاری هەولێر دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، لەو قۆناغەدا فەرمانبەرانی ناو شاری هەولێر قۆناغی شەشەم و زەوی وەردەگرن، دابەشكردنەكەش وەك چەند جارە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
پێشتر باسی لەوەش كرد، وەجبەی یەكەمی زەوی ئێستە لە قۆناغەكانی تاپۆكردن و سێ وەزارەت بە كارەكە هەڵدەستن، ئێستە قۆناغی یەكەم هەموو شتێكی ئامادە دەكرێت و بەمنزیكانە وێنەی تۆماریان بۆ دەردەچێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەكە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە.