بەپێی ئاماری ڕێكخراوی هەرانا، لە دەستپێكی هێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، تا ئێستە زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی سڤیل كوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیش بریندار بوون.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، ئاماری كوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیلی لە هێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بڵاو كردەوە.
لە ئامارەكەدا هاتووە، لە دەستپێكی هێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، تا ئێستە هەزار و 97 هاووڵاتیی سڤیل كوژراون، لەو ژمارەیە 181 منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵی تێدا بووە، هەروەها ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 402 هاووڵاتیی سڤیل كە 115 كەسیان منداڵن.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە هاوبەشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا، 34 شوێن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كراونەتە ئامانج.