نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی فڕەنسا دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

:: AM:10:00:04/03/2026 ‌
وەزیری دەرەوەی فڕەنسا پێوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنساوە پێگەیشت.

لە پێوەندییەكەدا وەزیری دەرەوەی فڕەنسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان.

هەردوولا پەرەسەندنە بەردەوامەكانی ناوچەكە و ئاسۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێ كرد، هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیكی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فڕەنسای بۆ هەرێمی كوردستان كرد. دووپاتی لە گرنگیی ڕۆڵی فڕەنسا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكان و دوورخستنەوەی ناوچەكە لە مەترسییەكانی شەڕ كردەوە.



وشە - رامیار جەواد