ئیسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێكدا دووپاتی دەكاتەوە، ئێران هەر بەرپرسێك یان رابەری نوێ دابنێ دەیكوژن. دەشڵێ، "ناو و شوێنی خۆحەشاردانی بۆ ئێمە گرنگ نییە". ئەمە لە كاتێكدایە ئێران خەریكە شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی دابنێت.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار،
یسرائیل كاتیس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەیامێكی نوێی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، "هەر رابەرێك یا بەرپرسێكی نوێ لەلایەن ئێرانەوە دابنرێت و بەردەوام بێت لە فەرماندەیی پرۆگرامی لەناوبردنی ئیسرائیل و هەڕەشەكردن لە ئەمەریكا و دنیای ئازاد و وڵاتانی ناوچەكە، سەركوتكردنی گەلی ئێران، ئاوا ئامانجێكی روون دەبێت بۆ لەناوبردن".
كاتس دووپاتیشی دەكاتەوە، "بۆ ئێمە ناو و شوێنی خۆحەشاردانی ئەو بەرپرسە گرنگ نییە".
ئەم لێدوانەی كاتس لە كاتێكدایە كە میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی لە شوێنی باوكی وەك رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دانراوە.