"گیانی تەبایی و ورەی جەماوەر لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەم قۆناغەمان دەبێت"

:: AM:10:29:04/03/2026 ‌
لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، داوا لە میدیاكانی سنووری پارێزگاكە دەكات، پاراستنی گیانی تەبایی و ورەی جەماوەری كوردستان، لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەم قۆناغی كاركردنەی هەموواندا بێت.

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەوەی ڕوون كردووەتەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلی مووشەكباران و جەنگی سیبرانی و شەڕی درۆنی ھەردوو بەرەی جەنگەكە، ئەركی میدیا و بەرپرسیاریەتیی میدیاكاران زیاتر دەبێت.

"داواكارین لە كەناڵەكانمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، وردبینی زیاتر و بەرپرسیارێتی و بەئاگابوونی زۆرتر پێڕەو بكەن، پێش بڵاوكردنەوەی ھەر بەپەلە و ھەواڵ و راپۆرتێك كە جیۆگرافیا و وردەكاریی جەنگی پێوە دیار بێت." 

لە بەشێكی تری رێنوێنییەكەیدا هاتووە، ھەندێك بابەتی میدیایی دەبنە چاوساغی بۆ لایەنەكانی ھێرشبەر، ھەندێكی تریان دەبنە مایەی رووخانی ورەی شەقام و ھاووڵاتییان: "پاراستنی گیانی تەبایی و ورەی جەماوەری كوردستان لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەم قۆناغەمان دەبێت. بۆیە داواكارین بە تەنگ رێنوێنی و داواكارییەكانمانەوە بێن."



وشە - سۆران عەزیز