رێنوێنیی نوێ بۆ مۆڵەتی شوفێری بیانی دەرچوو و كارمەندان و ستافی دیپلۆماسی و كونسوڵگەری، كارمەندانی دەستە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەندامانی خێزانیان كە لەگەڵیاندا نیشتەجێن، سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئادار، بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی ژمارە (1)ی ساڵی 2026 بڵاو كرایەوە كە هەمواری یەكەمی ڕێنوێنیی میكانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ژمارە (11)ی ساڵی 2024یە.
لەو ڕێنوێنییە نوێیە لەبەر ڕۆشنایی یاسای عێراقی فیدراڵ ژمارە (30)ی ساڵی 2015 تایبەت بە چوونەپاڵی كۆماری عێراق، بۆ ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەكان ساڵی 1968 و تەواوكەرەكەی (ڕێككەوتننامەی ئەوروپی ساڵی 2006)، میكانیزمی نوێ خراوەتەڕوو بۆ پەسندكردنی مۆڵەتی شوفێری بیانی، چۆنێتیی پێدانی مۆڵەتی شوفێری كوردستان لەسەر بنەمای مۆڵەتی شوفێری بیانی بە هاووڵاتییانی بیانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان.
ئەو مۆڵەتە بۆ كارمەندان و ستافی دیپلۆماسی و كونسوڵگەری، كارمەندانی دەستە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەندامانی خێزانیان كە لەگەڵیاندا نیشتەجێن، هەروەها بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كوردستان كە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری بیانین لەو وڵاتەی لێی نیشتەجێن و دەیانەوێ مۆڵەتی هەرێمی كوردستان دەربكەن.
ڕێنوێنییەكە لەم لینكە بەردەستە:
https://drive.google.com/.../1m3iwtO1lG6pqPS1blxP.../view...