كەشناسیی هەرێم ڕای گەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێ لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی تەزرە هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچەهەور دەبێت تا كاتەكانی ئێوارە، لە شەودا كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەكانی باكوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەكات، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو نمەبارانی لەسەرخۆ دەبارێت، لە كاتەكانی درەنگی شەودا لە سەرجەمی ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران، بەفربارینێكی كەم دەبێت.
دەشڵێت: پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ لە شەو درەنگدا كەمێك نزم دەبێتەوە.
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
باسی لەوەش كردووە: سبەینێ پێنجشەم ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، هەندێ كات ئەگەری نمەبارانی كەم هەیە لەسەر ناوچەی جیاجیای سەرجەمی پارێزگاكان، هەندێ كات بارانبارین دەگۆڕێت بۆ گەواڵە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە نیمچە شاخاوییەكان، لە كاتی دابارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی بەفربارینی دەبێت.
ئەوەشی باس كردووە: كاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییەی هەیە بۆ سبەینێ پێنجشەم، زیاتر لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان دەبێت، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم، لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و شارۆچكە و شارەدێكانی ناوچە شاخاوییەكان، ئەگەری تەزرەبارین هەیە، ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان لە ئاستی 1800 مەتر بەرزترە لە ئاستی رووی دەریا، ئەگەری بەفرێكی كەمی هەیە.