سەرۆك بارزانی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریكا و ئێران، ئاشتییەكی بەردەوام و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەكەمان بەدی بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، سەرۆك مەسعوود بارزانی لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریكا و ئێران، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆكدا هاتووە، هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریكا و ئێران، ئاشتییەكی بەردەوام و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەكەمان بەدی بهێنێت، ببێتە دەستپێكێك بۆ كۆتاهاتنی یەكجارەكیی ئەو كێشانەی كە لە ناوچەكەماندا هەیە.
سەرۆك ئاماژە بەوەش دەكات، بێگومان هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.