ترەمپ: ئێران چیتر پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام نادات

:: PM:02:45:08/04/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، لەگەڵ ئێران هەوڵی رێككەوتن دەدەن و چیتر ئەو وڵاتە پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام نادات.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، دۆناڵد ترەمپ سەرنجی خۆی لەسەر ئاگربەست خستەڕوو و گوتی، "لەگەڵ ئێران بە راستی لەسەر 15 خاڵەكە رێككەوتووین". هەروەها دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئێران چیتر پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام نادات.

هەر لە لێدوانەكەیدا دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە كرد، لەگەڵ ئێران كار دەكەن بۆ ئەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەربهێنن.

لەبارەی وڵاتانیش دۆناڵد ترەمپ دووپاتی دەكاتەوە، هیچ نەرمونیانییەك و سووككردنێك بۆ وڵاتان نییە كاتێك چەك بە ئێران دەدەن.

ئەم لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ، دوای چەند سەعاتێك لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمەریكا دێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل